٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:٢٥
Source: Mehrnews
ئێران چۆن کاریگەریی سناپبەک پووچەڵ دەکاتەوە

کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان وتی: ئێران پێش لە کارا کردنەوەی سناپ باک، میکانیزمگەلێکی بۆ دەور دانەوەی گەمارۆکان پێک هێناوە و توانیویە ڕێکارێکی گونجاو بۆ فرۆشی نەوت و بازرگانی نێودەوڵەتی بکاتەوە.

حسێن کەنعانی موقەدەم کارناسی نێودەوڵەتی لە شرۆڤەی لێکەوتەکانی سناپ باک لەوانەی گەڕانەوەی گەمارۆکان لە ئابووری و سیاسەت وتی: پرسی گەمارۆکان، پرسێکی نوێ نییە و هەر لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشەوە دەستی پێکرد بەڵا سناپ بەک ئەو گەمارۆگەلەیە کە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بڕیارنامەی 2231 داڕێژرابوو و بمانەوێت و نەمانەوێت هەندێک سنوور و لەمپەر لە بەردەم ڕێگای ئێران دوست دەکات و هەموو وڵاتەکان لەوانە چێن و ڕووسیاش ناچارن کە جێبەجێی بکەن.

کەنعانی موقدەم بە هێنانە ئارای ئەو بابەتە کە ئێران هەەندێک میکانزیمی لە ماوەی دواییدا بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەمارۆکانی پێک هێناوە، درێژەی دا: ئێران هەندێک میکانزیمی بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکان پێک هێناوە و توانیویە ڕێکاری گونجاو بۆ فرۆشی نەوت و بازرگانی نێودەڵەتی کردووەتەوە. هێشتا هەندێک سنوور و لەمپەرمان لە بواری بانگکی هەیە کە پێوەندی بە ئەو گەمارۆیانەوە نییە و تا کاتێک FATF پەسەند نەکرێت، ناتوانین ئاڵوگۆڕی دارایی و نێودەوڵەتی ئەنجام بدەین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha